بۆ یەکەمین جار نمایشی فیلمی کوردی (مەنهۆڵ )لە ئەڵمانیا
ڕۆژی شەممە 10.05.2026
شوێن : Maximilian Kolbe Gymnasium
Nachtigallenstraße 19
51147 Köln
جاری یەکەمی نمایش
چونەژورەوە : 14:30
نمایشی فیلم : 15:00
جاری دووهەمی نمایش
چونەژورەووە : 17:00
نمایش : 17:30
هاتنەژورەوە بێبەرانبەرە ، کۆمەک بۆ (تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی )و (فیلم سازەکان ) مایەی خۆشحاڵی و دەستخۆشیمانە.
زمانی فیلمەکە کوردی سۆرانی
ژێرنوسکراو بەئینگلیزی
بۆ شوێن دابینکردن :
بەهۆی ئەوەی شوێنەکان سنوردارن، تکایە بۆ دابینکردنی شوێن(لەسەرو 16 ساڵ) بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی ئەم پۆرتاڵەوە هەنگاو بنێن.
فەرموون سەردانمان بکەن، بەشێک لە هونەری تایبەتی فیلمی کوردی ئەزموون بکەن . کۆمەک و هاوکاریەکانی ئێوە بە (تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی) ئێوە بەکردەوە دەکاتە بەشێک لە ئێمە و ئەوکارانەی ئێمە لە کوردستان ئەنجامیان دەدەین.
ئێمە لە چاوەڕوانی هاتنی ئێوە و کۆمەکتانین .
ئێوەش چاوەڕوانی ئێوارەیەکی فەرامۆش نەکراوبن لەتەک ئێمە.